(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد و لوتکەی ڕیزبەندی گرت

 

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەروبوونەوەکانی گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرانبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد.

هەڵبژاردەی سەماکەرانی تانگۆ لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین ناچاربوون لە خاکە بەرزەکانی بۆلیڤیا تاقیکردنەوەیەکی قورس ئەنجامبدەن.

لە تایمی یەکەمدا کوڕانی سکالۆنی هەوڵیاندا بەخێرایی پێشەنگی ئەنجامەکە بگرن، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەبوو، لە خولەکی 24 مارسێلۆ مارتینێز مۆرینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی خانەخوێ تۆمارکرد.

لەدوای ئەم گۆڵە، مێسی و هاوەڵانی پێیەکانیان لە یاریگای هێرناندۆ سیلیس جێگیرکرد، لە کۆتا ساتەکانی ئەو تایمە (خولەکی 45) لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا ئالبی سیلیستی ڕوخسارێکی دیکەی نیشاندا و کۆنتڕۆڵی تەواوی یاریگای کرد، ڕێگەیان بە بۆلیڤییەکان نەدا چانسی خۆیان لە تۆمارکردنی گۆڵ تاقیبکەنەوە و ناچاری بەرگریکردنیان کردن.

بە هەوڵی بەردەوامی مێسی و لاوتارۆ، لە خولەکی 79 خواکین کۆریا گۆڵی دووەم و پێشەنگی ئەرجەنتینی تۆمارکرد، کۆتا ساتەکانیش بەهەمان ڕیتم و شێواز بەردەوامبوو و یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی ئارخێنتینا کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە کۆی دوو ڕوبەڕوبوونەوە و بەشێوەیەکی کاتی لوتکەی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتینی لە پاڵاوتنەکاندا گرت.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا تۆڵەی لە ئیسپانیا کردەوە و ئەڵمانیا یەکسانبوو

بابەتی دواتر

كڵینتن: ساركوزی بەهۆی زێڕەوە ‘قەزافی ‘ی ڕووخاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share