ئۆڵیمپیادی زستانە گرژیی زیاتری خستە نێوان چین و وڵاتانی خۆرئاواوە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا، ئوسترالیا، به‌ریتانیا و كه‌ندا له‌ ڕووى دیپلۆماسییه‌وه‌ بایکۆتی ‏یارییەکانی ئۆڵیمپیادی زستانی ساڵی 2022 ی پەکینیان کرد، هیچ به‌رپرسێكی ئەو وڵاتانە ‏سەردانی چین ناكەن بۆ به‌شداریكردن لە دەستپێك و بەڕێوەچوونی ئۆڵیمپیادەكە. ‏

بڕیاره‌ له ‌مانگى دووى ساڵى داهاتوو ئۆڵیمپیادی زستانەی پەکین بەریوەبچێت، هه‌ریه‌ك له‌ ‏وڵاتانى ئەمریكا، ئوسترالیا، به‌ریتانیا و كه‌ندا له‌ ڕووى دیپلۆماسییه‌وه‌ بایکۆتی یارییەکانی ‏ئۆڵیمپیادەكە ده‌كه‌ن، چینیش هۆشداریی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ ئه‌مریكا “باجی بڕیارەکەی دەدات” ‏و هۆشداریدا لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێن وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هەڵوێست و بڕیارە.‏

جەستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌ندا هۆكارى بایكۆتكردنى وڵاته‌كه‌ى گەڕاندەوە بۆ ‏پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن چینەوە.‏

ترودۆ وتی، چین ئاگاداری نیگەرانییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە سەبارەت بە ڕەوشی ‏مافەکانی مرۆڤ لە وڵاته‌كه‌ى، “بۆیە دەبێت سەری نەسوڕمێ لەوەی کە بڕیارمانداوە ‏نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی نەنێرین”.‏

لاى خۆیه‌وه‌ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگه‌یاند، “لەڕووی ‏دیپلۆماسییەوە بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵیمپیادی پەکین دەکەین، هیچ وەزیر و بەرپرسێکیش ‏بەشداریی تێدا ناکات”.‏

له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانى جۆنسن، وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن وەڵامی لەندەنی ‏دایەوە و وتی‌، “حکومەتی چین بانگهێشتی وەزیر و بەرپرسانی بەریتانیای نەکردووە ‏تاوەکو ئامادەی یارییەکانی ئۆڵیمپیاد ببن”.‏

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باس له‌ پێنج هه‌زار هه‌لی كار ده‌كات ‏

بابەتی دواتر

سوننەكان هەنگاو بۆ هاوپەیمانییەكی نوێ دەنێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share