بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندییەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو مانگرتنیان راگەیاند

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان راگەیاند.

لیژنەی هەماهەنگیی خۆپێشاندانەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغداد و پارێزگاکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی سووربوونی بانکی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار راستەوخۆ بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانەوە، بڕیارماندا لە رۆژی چوارشەممەوە تا کاتێکی نادیار مانگرتن لە کارەکانمان رابگەیەنین.

بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تەنها حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو راسپێدراون بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە چواریان لە فڕۆکەخانەکانن، ئەمەش توڕەیی کۆمپانیاکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێیان وایە لە دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە زوڵمیان لێکراوە و قۆرخکاریی تێدایە، لەهەمان کاتدا بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی لێکەوتووەتەوە.

زیا تائی نوێنەری کۆمپانیاکانی دراو بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نیشتەجێبوونی عێراق دەیەوێت بە بونیادنانی یەک ملیۆن یەکە قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی عێراق ڕوونیکردەوە لە سێ لایەنەوە دەیانەوێت قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکەن، بەدواداچوون بۆ…
Total
0
Share