ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێگەی دەدات جارێکی دیکە هەناردەی نەوتی بگەڕێنێتەوە بازاڕەکانی جیهان و سزاکانی سەری سووکتر بکرێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە تۆڕی CNNی ئەمریکیی ڕاگەیاندووە، “ئەو ڕێککەوتنەی پێشنیارکراوە، نەوتی ئێران دەگەڕێنێتەوە بازاڕەکانی جیهان، وادەکات سزاکانی سەر ئەو وڵاتە تاڕادەیەک سووکتربکرێت، بەڵام تا ئێستا ئێران ئەو ڕێگەیەی هەڵنەبژاردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بابەتە لەدەستی ئێراندا و بەتایبەت لەسەر بڕیاری عەلی خامنەیی ماوەتەوە، کە بڕیار لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیەوە بدات”.

وتیشی، “ئەگەرە خامنەیی بەو ڕێککەوتنە ڕازی نەبێت، فسارەکانمان لەسەر ئێران زیاتر دەبێت و سزای زیاتری ئەو وڵاتە دەدەین”، بەبێ ئەوەی باس لە چۆنێتی و وردەکارییەکانی سزاکان بکاتە.

ئەو لێدوانانەی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە بەرپرسی هەواڵگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، گومانیان هەیە لەوەی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەرببڕێت.

بابەتی پێشتر

دەربارەی هەوڵی كودەتا لە عێراق ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

زیلینسكی: بە بڕی 10 ملیار دۆلار دانەوێڵەی ئامادەمان بۆ فرۆشتن هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا

لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا و وەزارەتی و ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، “بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك برینداربووە”.…
Total
0
Share