دەربارەی هەوڵی كودەتا لە عێراق ڕوونكردنەوە دەدرێت

دوا بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێكدادان و هەوڵی كودەتا، پۆلیسی شاری نەجەف لە ڕوونكردنەوەیەكدا بە ناڕاست ناویدەبات.

ژمارەیەك پەیج و میدیای عێراقی دوێنێ و شەوی ڕابردوو هەواڵی هەوڵی كودەتا و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانیان لە شاری نەجەف بڵاوكردەوە.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف لە ڕوونكردنەوەكەدا ڕایگەیاند، “هەندێك پەیجی بەكرێگیراو و میدیای ناڕاست هەوڵ بۆ سەرلێشێواندنی خەڵك و تێكدانی ئاسایشی پارێزگاكە دەدەن لەڕێی بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ و ناڕاست”.

ئاشكراشیكرد، هەموو ئەو هەواڵانە ناڕاستن و ئامانج لێیان تێكدانی ڕەوشی ئەمنی و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندنە لەناو خەڵكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share