بەهۆی “فیلمی ڕووت”ـەوە حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی دەستگیركردنی دەستپێكرد

چەند هۆكارێك كە یەكێكیان پەیوەندی بە فیلمی پۆرنەوە هەیە، بەرپاكردنی هەڵمەتێكی دەستگیركردنیان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەدواداهات.

میدیای عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی حەشدی شەعبییەوە گواستییەوە، بەهۆی چەند پرسێكەوە كە دەچنە خانەی “بەدڕەوشتی”یەوە، هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری حەشد بەرپاكراوە.

بەپێی سەرچاوەكە، ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی بە هەژماری ساختەی فەیسبووك سووكایەتییان بە سەركردەكانی حەشدی شەعبی كردووە و دەستگیركراون.

ئاشكرایكردووە، بەشێكی تر لەوانەی دەستگیركراون، سەیری فیلمی پۆرنیان كردووە و هەندێكی تریشیان پەیوەندییان لەگەڵ كەسانێكدا هەیە كە دژایەتیی مەرجەعییەت دەكەن.

شێوازێكی دەستگیركردنی كەسەكان، وەرگرتنی مۆبایلەكانیان و گەڕانە بەناو ئەو ئامێرانەدا و لەو ڕێگەیەوە زانراوە كە چەكدارەكان چییان كردووە و دەستگیركراون، وەك سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە. لەدیدارێكدا…
Total
0
Share