پەڵەیەکی سوورە.. جەیمس وێب کۆنترین گەلەئەستێرەی گەردوونی دۆزییەوە

تێلسکۆپی جەیمس وێبی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا، گەلەئەستێرەیەکی دۆزیوەتەوە کە تەمەنی 13.5 ملیار ساڵە و کۆنترین گەلەئەستێرەی گەردوونە تائێستا دۆزرابێتەوە.

گەلەئەستێرەکە ناوی GLASS-z13 (GN-z13)یە و دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ 300 هەزار ساڵ دوای “تەقینەوە گەورەکە”، کە 13.8 ملیار ساڵ پێش ئێستا ڕوویداوە.

پێشتر کۆنترین گەلەئەستێرەی گەردوون کە دۆزرابووەوە پێوانەکەی لای گەلە ئەستێرەی GN-z11یە، ئەو گەلەئەستێرەیە لەلایەن تێلسکۆپی هەبڵ-ەوە لە ساڵی 2015 دۆزرابووەوە، دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ 400 هەزار ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە.

گەلە ئەستێرەکە هاوشێوەی پەڵەیەکی سوور دەردەکەوێت بەدەوری تۆپەڵێکی سپیدا، وێنەکە لەڕێگەی کامێرای تیشکی ژێر سوورەوە تۆمارکراوە، جەیمس وێب توانای بەکارهێنانی مەودایەکی بەرفراوانی لە تیشکی ژێر سوور هەیە، کە دەتوانێت کۆنترین ئەستێرە و گەلەئەستێرەکان تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
Total
0
Share