گەلەئەستێرەیەكی نوێ دۆزرایەوە و ناسا زانیاریی لەبارەیەوە ئاشكرادەكات

گەلەئەستێرەیەكی نوێ دۆزرایەوە كە 30 ملیۆن ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورە.

ئاژانسی ناسا ئاشكرایكرد، گەلەئەستێرەی “مێسیێ 96” دۆزراوەتەوە و بەشێكە لە كۆمەڵەی گەلەئەستێرەكانی “ئێم 96”.

گەلەئەستێرەی “مێسیێ 96” 30 ملیۆن ساڵی ڕووناكی لە هەسارەی زەوییەوە دوورە، ناسا دەڵێت، باشترین كات بۆ بینینی ئەو گەلەئەستێرەیە وەرزی بەهارە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست بڵاویكردوونەتەوە، “مێسیێ 96” كاریگەرە بە هێزی كێشكردنی ئەو گەلەئەستێرانەی لێیەوە نزیكن، ئەوەش وایكردووە ئەو شێوەیە وەربگرێت كە ئێستا هەیەتی و لە وێنەكاندا دەردەكەوێت.

ناسای ئەمریكی دەڵێت، “قەبارەی “مێسیێ 96” هەمان قەبارەی گەلەئەستێرەی ڕێگای كاكێشانە و بڕێكی زۆر لە نیشتووی خۆڵ و تۆزی هەیە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

بابەتی دواتر

بانكی ڕەشید قەرز دەدات بە فەرمانبەرانی گرێبەست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share