زانكۆی سلێمانی لەبارەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندكاران هاتەدەنگ

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی داوای چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران دەكات، داواشدەكات دەرماڵەی سێ مانگی خوێندكاران خەرجبكرێت.

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریدا جەختکردنەوە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكات سەبارەت بە پێشخستنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕیزبەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە.

ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە فەرمانبەرانی وەزارەتەكە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە كە بڕیاربوو لە كۆتایی ئەو مانگەدا دابەشبكرێت.

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندكارانیش ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا نوسراو ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ مانگەکانی (٦،٥،٤) خەرج بکرێت.

لە كۆتایشدا ئەنجومەنەكە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەکی باڵای لەسەر ئاستی ئەنجومەنی زانکۆ و بە ئەندامێتی یەکێک لە مامۆستایان و یەکێک لە فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆ داوە، بۆ بەدواداچوون و مخاتەبەکردنی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتە داراییانەی ڕووبەڕووی زانکۆكە بوونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە دواکەوتن و خەرجکردنی (مووچە، دەرماڵەی خوێندکاران، کرێی وانەبێژی، پاداشتی لیژنە و چاودێری تاقیکردنەوەکان).

بابەتی پێشتر

سوارێز چاوەڕێی وەڵامی دۆرتمۆندە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لەگەڵ کوندی ڕێککەوتووە و بە نیازی مەدریدییەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share