سوارێز چاوەڕێی وەڵامی دۆرتمۆندە

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی و پێشووی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، تواناکانی پێشکەشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، تووشبوونی سباستیان هالەری هێرشبەری نوێی دۆرتمۆند بە شێرپەنجە، بۆ لویس سوارێز بووەتە دەرفەتێکی گونجاو تاوەکو لە ئەوروپا بەردەوامی بە یاریکردن بدات و لە ڕیزەکانی یانەیەکی گەورەدا یاری بکات.

سوارێز داوای لە بەرپرسانی دۆرتمۆند کردووە بۆندی لەگەڵدا واژۆ بکەن، بەو مەرجەی ئامادەیی نیشان بدات بە کەمکردنەوەی مووچە و دەستکەوتەکانی.

لە بەرامبەردا یانەکانی ناسیوناڵی ئورۆگوایی و ڕیڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی هەموو هەوڵیک دەدەن، یاریزانەکە بگەڕێننەوە بۆ ئەمریکای باشوور.

سوارێز لە هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات، لە توانایدایە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌دات

سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، خوان لاپۆرتا یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ئاماده‌کاری بۆ خۆ کاندیدکردن ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی…
Total
0
Share