ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ یانەکەی ڕەت دەکاتەوە، زانیاریی میدیاکانیش لەو بارەیەوە بە پڕوپاگەندە وەسف دەکات.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان لەبارەی پەیوەندیکردنی ئیدارەی مانچستەر سیتی بە نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی-یەوە، پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام زانیارییەکەتان دروست نییە، نێیمار یاریزانێکی ناوازەیە و بەپێی زانیارییەکانی من پیاوێکی زۆر باش و باوەڕ پێنەکراوە.”
هەروەها دەڵێت، “بەڵام زانیارییەکانتان هەڵەن، هەموو وەرزێک پڕوپاگەندە دەکرێت و 150 یاریزان بە مانچستەر سیتی-یەوە دەبەسترێنەوە.”
وەرزی ڕابردوو مان سیتی لەسەر ڕاسپاردەی گواردیۆلا، جاک گریلیش و لەم وەرزەشدا ئێرلینگ هالاند-یان دابین کرد، پێدەچێت لە دوای ئەو بۆندانە نیازی واژۆکردنی بۆندی دیکەیان نەبێت.