بایرن گرێبەستی دووەمی بەرشلۆنەی ڕەتكردەوە

یانەی بایرن میونشن دووەم گریبەستی ئیدارەی بەرشلۆنەی بۆ دەستبەردار بوون لە لیڤاندۆڤسكی ڕەتكردەوە.

گرێبەستی لیڤا ساڵی 2023 كۆتایی دێت و یاریزانە پۆڵەندییەكەش دەیەوێت ساڵێك زووتر یانەكە جێبهێڵێت.

یانەی بەرشلۆنە تا ئێستا دوجار گرێبەستی بۆ یانەی بایرن ناردووە تا دەستبەرداری لیڤا ببێت بەڵام هەردوو جارەكە ڕەتكراوەتەوە.

ئیدارەی بەرشلۆنە بەنیازە گرێبەستی سێیەم پێشكەشی یانەی بایرن بكات و ئەمجارە نرخەكەشی بەرزدەكاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت نرخی گرێبەستەكەی بەرشلۆنە بۆ كڕینی لیڤا دەبیتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان به‌بردنه‌وه‌ له‌ کالیه‌ری گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی “سیریا ئه‌ی”

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری…
Total
0
Share