ئەدهەم بارزانی: بۆردومانی زاخۆ شەرمەزار دەكەم

ئەدهەم بارزانی ناڕەزایی لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچەیەكی سەر بە قەزای زاخۆ ڕادەگەیەنێت و داوای جێهێشتنی خاكی هەرێم لە هێزەكانی توركیا دەكات.

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێكدا بەهۆی بۆردومانكردنی ناوچەیەكی گەشتیاری لە زاخۆ ڕایگەیاند، تۆببارانكردنی ناحیەی دەركار لە قەزای زاخۆ “لەلایەن سوپای توركیاوە ڕسوا و شەرمەزار دەكەم”.

ئەدهەم بارزانی داواش لە هێزەكانی توركیا دەكات لە خاكی شەهیدان دەربچن و “گوێ لە دەنگی توڕەیی خەڵكی باشووری كوردستان بگرن”.

بۆردومانەكە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە لەو بارەیەوە ئەدهەم بارزانی سەرخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكات و هاوبەشی خەمیان دەردەبڕێت، داوای چاكبوونەوەش بۆ برینداربووان دەكات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و 14ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

کۆگای بەرشلۆنە پیتی (W)ی لێبڕا

بابەتی دواتر

سوارێز چاوەڕێی وەڵامی دۆرتمۆندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share