سەرۆكی نوێی سریلانكا هەڵبژێردرا

پەرلەمانی سریلانكا سەرۆك وەزیرانی پێشووی وەك سەرۆكی نوێ هەڵبژارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی سریلانكا دەنگدانی بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێی وڵاتكرد كە هەریەكە لە دۆڵاس ئالاپیروما، وەزیری پێشووتری پەروەردە، ئانورا دیسانایکا، سەرۆکی پارتی چەپی بەرەی ڕزگاری گەل و ویکریمسینگ كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستەكەیان كرد و بەزۆرینەی دەنگ ڕانیل ویکریمیسنگ بووە سەرۆكی نوێی سریلانكا.

ناوبراو كە شەش ڕۆژ لەمەوبەر دوای خۆپیشاندانە فراوانەكەی وڵاتەكەی و هەڵاتنی گوتابا ڕاجاپاکسا سەرۆكی پێشووی وڵات لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستیلەكاركێشایەوە.

ویکریمیسنگ ئەمڕۆ لەیەكەم وتەشیدا وتی، “دابەشبوونەکانمان کۆتاییان هات و ئەرکی نوێمان بردنەدەرەوەی وڵاتەکەیە لەو قەیرانە ئابورییەی کە تێی کەوتووە”.

لە 14ی تەمموز هاوڵاتییانی سریلانكا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و غاز و قەیرانی دارایی ڕژانە سەر شەقامەكان و دواتر لەژێر فوشاری خۆپێشاندەراندا کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕاجاپاکسا هات.

بابەتی پێشتر

بۆریی ئیفرازی 3 شكایەوە

بابەتی دواتر

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share