بارانبارین لە ئیكوادۆر 57 گیانلەدەستدان و دەیان برینداری لێكەوتووەتەوە

وڵاتەكە تەنها هەردوو وەرزی زستان و هاوینی هەیە

بەهۆی وەرزی بارانبارینەوە لەماوەی نیو ساڵدا لە سەرجەم ناوچەكانی ئیكوادۆر 57 كەس گیانیان لەدەستداوە و 110ی دیكە برینداربوون.

دەستەی نیشتمانیی ئیدارەی مەترسییەكان لە ئیكوادۆر ئاشكرایكرد، نزیكەی 31 هەزار كەس زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی بارانبارینەوە كە بووەتەهۆی ڕوودانی لافاو، داڕمانی زەوی، لەناوچوونی هەزاران خانوو و هەزاران هێكتار زەویی كشتوكاڵی.

ئەو باران و لافاوە لە وەرزی بارانبارین بووە كە لەم مانگەدا (نیسان) پێیناوەتە مانگی حەوتەمیەوە و پێشبینی دەكرێت دژوارتر بێت.

بە تەنها لە كەرتی (بیچینچا)ی ناوچەی ئەندێز بارانبارین بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 30 كەس و برینداربوونی 87ی دیكە، بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەكە.

ئاشكراشیكردووە هەر 24 كەرتەكەی ئیكوادۆر سەرجەمیان زیانیان پێگەیشتووە جگە لە ئەرخەبیل گالاباگۆس كە هەزار كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی دوورە.

بەهۆی هەڵكەوتەكەی لە ناوچەی كەمەربەندی زەوی، ئیكوادۆر تەنها دوو وەرزی هاوین و زستانی هەیە.

زانایان دەڵێن، گۆڕانی ئاووهەوا مەترسی بارانی بەخور لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان زیاددەكات، بەهۆی ئەوەی بەرگەهەوای زیاتر گەرم دەبێتە هەڵگری بارانی زیاتر.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

عێراق هۆشداری لە مانەوەی کامپی هۆل دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share