چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاتی ڕاگەیاندنی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چێوەی هەماهەنگیی شيعەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و لە 72 كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكات.

ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی نێو چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدەدات.
ئاشكرایكرد، چاوەڕواندەكرێت لە 72 كاتژمێری داهاتوودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕابگەیەنرێت كە ڕەزامەنديی تەواوی لایەنەكانی نێو چێوەی هەماهەنگی لەسەر دەبێت.
بابەتی پێشتر

"بایدن حەب دەخوات و بەبێ حەب وەك منداڵە"

بابەتی دواتر

پوتین گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. سێ تەقینەوە ئەنجامدران

زنجیرەیەك تەقینەوە سێ مەیفرۆشییان لە بەغداد كردە ئامانج و كەسێك برینداربوو. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share