کازمی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەر بودجە دواکەوت

سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردن و چۆنیەتی دەنگدانی هاوڵاتییانی دەرەوە باسکراوە.

لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کازمی، خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق لادرا.

سبەی دوشەممە، 15 ی ئازار پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى کە بەشێک لەفراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەرى تەواودەکرێت.

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و کازمیدا جەخت لەوەکراوەتەوە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رۆژى 10 ى تشرینى یەکەمى دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share