“بایدن حەب دەخوات و بەبێ حەب وەك منداڵە”

تەكەر كارڵسن بێژەری كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی ئاشكرایكرد، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی 2020ی سەرۆكایەتیی ئەمریكادا، جۆ بایدن-ی بینیوە حەبی خواردووە و دەڵێت، “بایدن بەبێ حەبەكانی وەك منداڵ هەڵسوكەوت دەكات”.

بێژەرەكە باس لەوە دەكات كە بایدن لە ژێر سەرپەرشتیی جیڵ-ی هاوژینیدا حەب بەكاردەهێنێت و بەر لە هەر دەركەوتن و وتارێكی گشتی، دەبێت حەبەكانی بخوات بۆ ئەوەی توانای دركپێكردنی باشبكات.

ئەو میدیاكارە دەڵێت، “بایدن تووشی خڵەفاوی بووە و توانای هەستكردن بە شتەكانی نەماوە” و بۆ ئەوەش “تەوقەكردنە هەواییەكان”ی بایدن بە نموونە دەهێنێتەوە كە لە دوو بۆنەدا دەست بۆ تەوقەكردن درێژدەكات بەبێ ئەوەی كەس بەرامبەری وەستابێت.

تەكەر كارڵسن لەسەر شاشەی كەناڵی فۆكس نیوز وتی، شایەتحاڵێك پێیوتووە، “نەتاندەتوانی مامەڵە لەگەڵ بایدن بكەن، بەڵام دوای وەرگرتنی حەبەكانی بە تەواوی گۆڕا، چونكە دەرمانی مێشكی وەردەگرت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئێستاش بەكاریدەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرەنسا داوا لە بەریتانیا دەکات دەرگای کۆچی یاسایی بەڕووی کۆچبەراندا بکاتەوە

لەدوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەكی وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە پرسی کۆچبەران، کە ‏بەریتانیا بەهۆی لێدوانەکانی بۆریس جۆنسنەوە لە کۆبوونەوەکە دوورخرابووەوە،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share