سەدرییەكان دژی مالكی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

دژی وتەكانی مالكی، لایەنگرانی سەدر چوونەسەر شەقام و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ئەمشەو لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دژی وتەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و هوتاف دژی ناوبراو دەڵێنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی كە بە نەرێنی باسی موقتەدا سەدر دەكات و هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر سەدر شەڕ هەڵبگیرسێنێت، ئەوا ئەویش بەرگری لە خۆی دەكات، لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانیان لە بەغداد و زیقار دەستپێكرد.

دەستپێكی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە شاری ناسڕییەی ناوەندی پارێزگای زیقارەوە دەستیپێكرد و دواتر لە چەند شارۆچكەیەكی تری پارێزگاكە خۆپیشاندان سەریهەڵدا و كەمێك لەمەوبەر گەیشتە بەغداد.

بەپێی میدیای عێراقی، لایەنگرانی سەدر هوتاف دژی مالكی دەڵێنەوە و تۆمەتباریدەكەن بەوەی “دەیەوێت سەدر بكوژێت”.

هاوكاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان، موسڵح محەمەد عێراقی كە بە كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر دادەنرێت و لێدوان و پەیامەكانی بەوە پێناسە دەكرێن كە گوزارشت لە بۆچوونی خوودی سەدر دەكەن، لە ڕێگەی تویتەرەوە پەیامێكی ئاراستەی سەدرییەكان كرد و داوایان لێدەكات دژ بە تۆمارە دەنگییەكانی مالكی خۆپیشاندان نەكەن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

بابەتی دواتر

ژنێك بەبیانوی ئەوەی منداڵی كوڕی نابێت لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share