سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیی سوید و فینلاند له ناتۆ دووپاتیكردەوە ئه‌گه‌ر له‌پێناو جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانیاندا هه‌نگاوی پێویست نه‌هاوێژن، لە ڕەزامەندی نیشاندانەكەیان پاشگەزدەبنەوە.
وتیشی، “ئه‌وه ده‌بینین كه سوید دیمه‌نێكی باشی پیشان نه‌داوه. وه‌ك توركیا هه‌ڵوێستمان زۆر ڕوونه، ئه‌وه‌ی دیكە خۆیان ده‌یزانن”.
ئەو قسانەی ئەردۆغان لە پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەیەكی حكومەتدا بوو.
سەرەتای ئەم مانگە هەر 30 نوێنەر و باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەندامی سەرەکی لە ناتۆ بانگهێشتکردن و پرۆتۆکۆلەکانی دیکەی ئەندامبوونی سوید و فینلەندایان بە فەرمی واژووکرد.
بەڵام تائێستاش پەسەندکردنی بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە دەکرێت کێشە لە بەردەم بە ئەندامبوونیاندا دروستبکات.