ئاهەنگێکی هاوسەرگیری 49 قوربانی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمب و دەستڕێژی گوللە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری حومسی سوریا 47 کەس برینداربوو و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڵاویکردەوە، “لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناوچەی عەین نەسری سەر بە پارێزگای حومس چەند کەسێک دوو بۆمبیان هەڵداوەتە ناو ئامادەبووانەوە و دواتریش دەستڕێژی گوللەیان لێکردوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 ی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە، دوو ئەنجامدەری تاوانەکەش دەستگیرکراون”.

ئاشکراشیکرد، “بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە دوو ملیۆن دۆلار و چوار ملیۆن لیرەی تورکیی ساختە دۆزرانەوە

تیمەکانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەوانەی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکەدا ماونەتەوە، لە نزیک کەسێکەوە دوو ملیۆن دۆلاریان دۆزییەوە و رادەستی…
Total
0
Share