هەولێر.. دەستبەسەر زیاتر لە نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا گیرا

ئەو ئامێرانەی ماددە هۆشبەرەكانیان تیا شاردراوەتەوە

لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 500 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لەناو ئامێری دروستكردنی شەربەتدا شاردراوەتەوە.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە 14ی تەمموز لە هەولێر دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 500 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا کە لە شێوەی حەبدا بوون و کراونەتە ناو ئامێری دروستکردنی شەربەتەوە، بەشێوەیەک هەر ئامێرێک 30 کیلۆ حەبی تێکراوە و بەنیازبوون لەڕێگەی کۆمپانیای گواستنەوەوە بەشێوەی ترانزێت ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای ناردنی ماددەکان بۆ پشکنین دەرکەوت، یەکێک لە ماددە هۆشبەرەکان لەنێو بەکارهێنەراندا بەربڵاوە، دوای بەدواداچونەکانیشمان دەرکەوت لە شارەدێی لەیلان لە پارێزگای کەرکوکەوە بۆ هەولێر نێردراون”.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتیشیدەكاتەوە، هیچ کاتێک دەرفەت نادەنە تاوانباران، کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بخەنە ژێرپرسیار و بێمتمانەییەوە، بەپێچەوانەوە هەوڵ و کۆششەکانیان بەردەوام دەبن تا تاوانباران لەهەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان بن دەستگیربکەن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی بە کەفالەت ئازادکرا

بابەتی دواتر

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share