عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری بەغداد دەستبەکاربوو

دوای هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری بەغداد مەرسومی کۆماری بۆ عەتوان عەتوانی دەرکرا و دەستبەکاربوو.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی عەتوان عەتوانی پارێزگاری نوێی بەغداد دەرکرا.

عەتوان عەتوانی، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە بوو، دوای خانەنشینبوونی عەبدولمتەلیب عەلەوی پارێزگاری بەغداد بەهێزترین کاندید بوو بۆ شوێنگرتنەوەی.

رۆژی یەکشەممە، لە ئەنجومەنی پارێزگا، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغداد هەڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share