دوای سێ رۆژ لە کردنەوەی کەسێک لە تەلەفریکی بابل کەوتەخوارەوە

دوای سێ رۆژ لە کردنەوەی کەسێک لە تەلەفریکی حامورابی لە شاری بابل کەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو کەسێک لەسەر یەکێک لە تەلەفریکەکانی پرۆژەی تەلەفریکی حامورابی لە شاری بابل کەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو و دواتر گەیەندرایە نزیکترین نەخۆشخانەی ناوچەکە.

پرۆژەکە تەنها سێ رۆژە بەڕووی گەشتیارانی سنوورەکەدا کراوەتەوە، پێش کردنەوەشی چەندین جار رەخنە لە پرۆژەکە گیرا، بەهۆی ئەوەی لەکاتی تێستکردنی کیسی چیمەنتۆیان پێبارکردبوو، لەدوای رووداوەکەش هەڵمەتێک بۆ داخستنی پرۆژەکە تا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ شەهیدبوونی ئاکام عومەر: خوێنی شەهیدان دەبێتە ڕێگای ئازادی بۆ نەوەکانی داهاتوو

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ پرسە و سەرەخۆشی دەربڕی، رایگەیاند، خوێنی شەهیدان بۆ…
Total
0
Share