کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات.

هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوای هەژدە ساڵ جیابوونەوە جێنیفەر لۆپێز هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی کرد

بابەتی دواتر

لەمەودوا بۆ منداڵی تازە لەدایكبوو دەبێت كارتی نیشتمانی دەربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share