سبەی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبنەوە

كۆبوونەوەی پێشووی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و سێ سەرۆكایەتییەكە

لەسەر بانگێشتی سەرۆكی هەرێم، بڕیارە سبەی لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن و تیایدا دۆخی هەرێم و ناوچەكە تاوتوێدەكرێت.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان بە میدیای فەرمی پارتی وت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیوه‌ڕۆی سبەی لە هەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

پێشتر بۆ ئەو مەبەستە بانگێشت ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كراوە و، زۆرینەی لایەنەكانیش ویستی خۆیان بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەكە خستووەتەڕوو.

لە 20ی ئازاری ڕابردوو لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “با هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده‌ بین، بۆ ئاینده‌یه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه‌ كاربكه‌‌ین و‌ دیموكراسى و ئازادى بپارێزین”.

ئەوەشی وت، “هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share