دوای هەژدە ساڵ جیابوونەوە جێنیفەر لۆپێز هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی کرد

بەبێ هیچ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری یان ڕاگەیاندنی فەرمی، جێنیفەر لۆپێز و بین ئەفلیک هاوسەرگیرییان کرد.

بەپێی ئەو تۆمارانەی لە دادگاوە بڵاوبوونەتەوە، ئەفلیک و لۆپێز ڕێکارەکانی هاوسەرگیرییان ڕۆژی یەکشەممە کۆتاییهاتووە.

تۆمارەکان دەریدەخەن جێنیفەر لۆپێز ناوەکەی گۆڕیوە بۆ جێنیفەر ئەفلیک.

پەیوەندیی نێوان لۆپێز و ئەفلیک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 کە ئامادەکارییان بۆ هاوسەرگیری کرد، بەڵام بەرلە ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەکە لە ساڵی 2004دا جیابوونەوەیان ڕاگەیاند، جێنیفەر لۆپێز تەمەنی 52 ساڵە و بین ئەفلیک تەمەنی 49 ساڵە.

لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو ئەستێرەیە گەڕانەوەیان بۆلای یەک و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکەیان ڕاگەیاند.

ئەفلیک لە ساڵی 2005 لەگەڵ ئەستێرەی ئەمریکی جێنیفەر گارنەر هاوسەرگیری کرد و دوای سێ منداڵ لە ساڵی 2018 لەیەک جیابوونەوە.

بەڵام لۆپێز تائێستا سێ جار هاوسەرگیریی کردووە، لە ساڵی 1997 یەکەم هاوسەرگیریی کرد و ساڵی 1998 جیابووەوە، هاوسەرگیریی دووەمی لە ساڵای 2001 بوو لە ساڵی 2003 جیابووەوە لە هاوسەگریریی دووەمی دوو منداڵی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وڵاتێکی ئەوروپی کۆنترین “درەختی بنەماڵەیی” لە جیهاندا ئاشکرادەكات

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، بەریتانیا لەڕێگەی پشکنینی ترشی ناوکی (DNA)ـیەوە، کۆنترین درەختی بنەماڵەیی جیهانی دۆزیوەتەوە. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنینەکان…
Total
0
Share