وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامدەبێت و دەشڵێت هەر كەسێك بەرپرس بووبێت لە كوشتنی خاشقچی دەدرێتە دادگا.
لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی جەدە تایبەت بە پرسەكانی ئاسایش وزە و پەرەپێدان، فەیسەڵ فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا پەیوەندییەكانی سعودیە و ئێران باسیان لێوەكراوە و لەگەڵ ئەمریكاشدا پەیوەندییەكانمان پەرەپێدەدەین و ئامادەیی ئەمریكاش لە ناوچەكە بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كەسێك لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بەرپرس بووبێت دەدرێتە دادگا و بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانیش پێویستە بە دیالۆگ كێشەكان چارەسەربكرێن.
ڕاشیگەیاند، عێراق ڕۆڵی گرنگی لە لوتكەی جەدە تایبەت بە پرسەكانی ئاسایش و وزەدا هەبووە.