یەکەم سوپای جیهان بەرگریی گشتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکرد

ڕۆژی شەممە، 13 ی ئازار پرۆسەی کوتانی ڤاکسینی سوپای ئیسرائیل گەیشتە لە ٪81  و بەوەش سوپای وڵاتەکە بەرگریی گشتی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیداکرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ڕێژەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەناو سوپای ئیسرائیلدا بگاتە ٪85  و بەوەش سوپاکە مەترسی لەسەر دوردەکەوێتەوە.

لەسەر هەمان پرس ڕۆژنامەی تایمز ئیسرایل لە زاری بەرپرسێکی سوپای وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاندووە، “سوپای ئیسرائیل بووە یەکەم سوپای جیهان کە بەرگریی گشتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکرد، ئەویش لە چوارچێوەی کوتانی ئیسرائیلییەکان بە ڤاکسینەکە”.

بەرگریی گشتی کاتێک دروست دەبێت کۆمەڵگەیەک یان کۆمەڵە کەسێک لە ٪70  یان بەرگری دروست بکەن دژی ڤایرۆسێک ئەویش لە ڕێگەی جارێک توشبوون یان خۆ کوتان، بەوەش گەشەی ڤایرۆسەکە لەو شوێنە دەوەستێت.

ساڵی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل چەندجارێک ڕایگەیاندبوو، سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی لەناو سوپادا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر توانای سوپا و کار و چالاکییەکان ناکات.

ئیسرائیل یەکەمین وڵاتە لە ناوچەکەدا کە ڕێژەی کوتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرزە و بەرگریی گشتی دژی ڤایرۆسەکە دروستکردووە و زیاتر لە 9  ملیۆن کەس خۆیان کوتاوە.

بابەتی پێشتر

ڤێردەربریمەن 1-3 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

ژنێكی چینی پاش یەك ساڵ هاوسەرگیری بۆی دەركەوتووە پیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share