ناتانیاهۆ جارێکی دیکە حکومەت دروست دەکاتەوە

دوای 11 ساڵ لە سەرۆکوەزیرانی جارێکی دیکە بنیامین ناتانیاهۆ ڕاسپێردرایەوە بۆ دروستکردنی حکومەتێکی نوێ.

دوو هەفتە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە وڵاتی ئیسرائیل هیچ لایەنێکی ڕکابەر نەیتوانی زۆرینەی ڕەها بە دەستبهێنێت، بۆیە لەلایەن ڕیوڤین ڕیڤلین، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە ناتانیاهۆ ڕاسپێردرا حکومەت دروست بکات.

ڕاسپاردنی ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە کاتێکدایە کە ئەو سەرۆکوەزیرانە ڕوبەڕوی دادگا کراوەتەوە و دادگا بانهێشتی کردووە، بەڵام ڕەنگە چارەسەرێکی خێرا وەک ناتانیاهۆ نەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، چونکە ناتانیاهۆ ئەزمونی هەیە و 11 ساڵە سەروکاری لەگەڵ حکومەتدا هەیە.

ڕاسپاردنی ناتانیاهۆ بڕیارێکی خێرا و بێ گفتوگۆ نەبووە و پێشتر ڕیوڤین ڕیڤلین، سەرۆککۆماری ئیسرائیل لەگەڵ نوێنەری 13 حزبی بەشدار لە هەڵبژاردنەکاندا کۆبووەتەوە و ئینجا ناتانیاهۆ ڕاسپێردراوە.

لە کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆماردا 52 نوێنەر دەنگیان بەوەدا کە بینامین ناتانیاهۆ جارێکی دیکە بۆ حکومەت دروستکردن هەڵبژێردرێتەوە و 45 نوێنەر دژی ئەو بڕیارە بوون.

ئەگەرچی بەپێی یاساکانی ئیسرائیل خەڵکی نوێنەرانی خۆیان بۆ (کینیست) یان پەرلەمان هەڵدەبژێرن، بەڵام لەلایەن سەرۆککۆمارەوە کەسایەتییەکی سیاسی بەهێز بۆ دروستکردنی حکومەت ڕادەسپێردرێت.

لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئیسرائیلدا لایەنی ڕاستڕەوەکان و دینییەکان 52 کورسیان بەدەسهێنا و لایەنی چەند حزبی ڕاست ڕەو و چەپ و عەرەبەکانی ئیسرائیل 57 کورسیان بە دەستهێنا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە یەكڕیزی و وەلانانی كێشە لاوەكییەكان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمریکا بەشداری لە ژمارەیەک پڕۆژەی کارەبادا دەکات لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share