وەزارەتی تەندروستی: لە کابینەی نۆدا بودجە بۆ ناردنەدەرەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە دابینکراوە

 

 

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لە ماوەی سێ ‏ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە ‏کەمکردنەوەی خەرجی لەسەر نەخۆش و هەروەها ناردنە دەرەوەی تووشبووانی شێرپەنجە ‏لەسەر ئەرکی حکومەت کرد.‏

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە پەیامە ڤیدیۆییەكەدا ‏باسی لەوەکرد، لەماوەی سی ساڵی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمدا ‏کاریان لەسەر ڕێکخستنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەدەغەکردنی دەوامی ‏‏”تەناوب” کردووە، هەروەها بەڕێژەی 96% چاکسازییان لە دۆسیەی فەرمانبەران لە ‏بواری دەرماڵە و مووچەدا کردووە.‏

یەكێكی دیكە لەو هەنگاوانەی باسیكرد، دەرچوواندنی هەردوو یاسای مافی نەخۆش  و ‏بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو.‏

هەروەها وەزیری تەندروستی وتی، لەو ماوەیەدا نرخەکانی نەشتەرگەری بەڕێژەی 40% ‏کەمکراونەتەوە، بڕی 985 ملیۆن دیناریان لە خەرجییە زیادەکانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری ‏کۆرۆنا گەڕاندووەتەوە بۆ هاوڵاتییان.‏

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی پێدانی مۆڵەت بۆ ‏کۆمپانیاکانی دەرمان و کۆگاکردن کرا، 30 کۆمپانیا لە کۆی 260 کۆمپانیا داخران ‏بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ستانداردەكانەوە، هەروەها کارگەکانی چارسەرکردنی پاشماوە ‏پزیشکییەکان چوونە بواری جێبەجیکردنەوە.‏

سەبارەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە، بەوتەی وەزیری تەندروستی، حکومەتی هەرێم لەسەر ‏سندوقی شێرپەنجە ئەرکی ناردنەدەرەوەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی لە ئەستۆگرتووە کە ‏خزمەتگوزارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان نییە.‏

‏”لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر 98%ی چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان ‏ئەنجامدەدرێت و ئەمەش سەرسامیی لای وەزیری تەندروستیی عێراق دروستکرد”، وەك ‏ئەوەی وەزیرەكەی هەرێم وتی.‏

هەروەها باسی لە دانانی سیستمی نیمچە تایبەت کرد بۆ بەکارهێنانی هۆڵەکانی ‏نەشتەرگەری و نەخۆشخانەکان دوای دەوامی فەرمی بەمەبەستی سوودمەندبوونی ‏هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەسەر نەخۆش

بابەتی پێشتر

رافینیا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی دواتر

نێیمار توشی پێكان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان…
Total
0
Share