نێیمار توشی پێكان بووە

لەدواین مەشق و ڕاهێنانی پاریس سانجێرمان، نێیماری بەرازیلی توشی پێكان بوو.

پێكانەكەی نێیمار لە ڕانیدایە و بەناچاری مەشق و ڕاهێنانەكانی جێهێشتووە.

هەر بەهۆی ئەو پێكانەشەوە نێیمار لە یارییە دۆستانە ئامادەكارییەكەی پاریس دووركەوتەوە كە دوو بە سفر بردیانەوە.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆیشتنی نێیمار لە پاریس سانجێرمان بڵاوبووەوە تا ئەوكاتەی گالیتێ پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریسی وەرگرت و هەموو پڕوپاگەندەكانی بەدرۆخستەوە.

گرێبەستی نێیمار لەگەڵ پاریس ساڵی 2025 كۆتایی دێت و گەر تا ئەوكاتە لە پاریس بمێنێتەوە، ڕاستەوخۆ دوو ساڵی تریش درێژ دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
Total
0
Share