بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری قەرەداغ کەوتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی سێوسێنانی سەربە قەزای قەرەداغ لە چیای گوندی تەکێ، ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە سەرەتا ئاگرەکە لەلایەن پۆلیسی دارستانی قەرەداغەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەکەوە جارێکی دیکە ئاگرەکە سەریهەڵدایەوە.

راشیگەیاندووە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکە یان کەسی تۆمەتبار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
Total
0
Share