رافینیا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی بەرشلۆنەوە كرد

رافینیای بەرازیلی پەیوەندی بەیەكەم یەكەی مەشق و ڕاهێنانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كرد.

رافینیا تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بەرشلۆنە ئیمزاكردووە.

لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە ئاماژەی بەوەدا كە گەڕانەوەی یاریزانە بەرازیلییەكان بۆ ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكان گرنگییەكی تایبەتی خۆی هەیە.

وتیشی: هەموو ئەو داواكارییانە جێبەجێ دەكەین كە چاڤی ڕاهێنەر پێویستی پێیەتی.

لای خۆیەوە رافینیای بەرازیلی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو خەونی منداڵی خۆی بەدیهێناوە.

رافینیا وتی:

/ شانازی دەكەم كە لێرەم خەونی منداڵیم هاتە دی

/ دەزانم كە دەتوانم هاوكاری بەرشلۆنە بكەم و دەشزانم چۆن هاوكاریان دەكەم

/ نامەوێت خۆم بۆ ڕۆناڵدینۆ بچوێنم و هەر یاریزانە و شێوازێكی خۆی هەیە

/ بەرشلۆنە هەمیشە لەسەر هەموو ناسناوەكان جەنگاوە

/ دیكۆ و ئەلیمانی هەموو شتێكیان كرد تا خەونی من بەدیبێت

بابەتی پێشتر

كازمی: عێراق لە هیچ جەمسەرێكدا نابێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: لە کابینەی نۆدا بودجە بۆ ناردنەدەرەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە دابینکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share