كازمی: عێراق لە هیچ جەمسەرێكدا نابێت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

مستەفا كازمی ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە هیچ جەمسەرێكدا نابێت و ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی سعودیەش ڕووندەكاتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ بەر لە سەردانەكەی بۆ سعودیە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی جەددە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا لە فڕۆكەخانەی بەغداد ڕایگەیاند، عێراق نابێتە شوێنی هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ.

لە خشتەی دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ سعودیە، ئەمڕۆ بایدن بەشداری لە لوتكەی كەنداو بە بەشداری سەرانی عێراق، میسر و ئوردن دەكات لەپێناو پاڵپشتی و پەرەپێدانی هەوڵەكانی هاوكاری و هەماهەنگیی بەردەوام لەنێوان هاوبەشان لە سایەی پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكانی ئێستا.

كازمی وتی، “ئەجێندای كۆنگرەكەی سعودیە كە بانگێشتنامەی بەشداریكردنمان پێگەیشتووە، بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو، عێراق و میسر و ئوردون، سەرەڕای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، تاوتوێكردنی هەماهەنگییە لە بوارەكانی ئابوری، وزە و ئەو ئالنگارییانەی پەتای كۆرۆنا هێناویەتە ئاراوە، هەروەها قەیرانی ئاسایشی خۆراك و گۆڕانی ئاووهەوا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەنگۆی دیكە لەبارەی ئامانجی لوتكەكە هەوڵدانە بۆ شێواندن، هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، هەوڵدانە بۆ دوورخستنەوەی عیراق لەو ڕۆڵە دیارەی لە ناوچەكەدا دەیگێڕێت، هەروەها ڕێگرییە لەوەی حكومەت ئەركەكانی خۆی جێبەجێبكات بۆ خزمەتكردنی گەل و، ڕاكێشانی وەبەرهێنان و پاڵپشتی لە بەرژەوەندیی عێراق.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەش كە گوایە لوتكەكە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئیسرائیل، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “هەڵوێستی عێراق لە پرسی فەلەستین-دا جێگیر و ڕوونە، ئێمە لە چێوەی هیچ جەمسەرگیری و هاوپەیمانییەكی ناوچەكەدا نین” عێراق پارێزگاری لە سیاسەتی هاوسەنگی خۆی لەگەڵ دراوسێكانی و دەوروبەرەكەی دەكات لە سۆنگەی بنەما نیشتمانی و مرۆییەكانی.

بابەتی پێشتر

چیرۆكەكە كۆتایی هات.. لیڤاندۆڤسكی بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

رافینیا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانەكەی ناوچەی سەوزی بەغداد، موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گەندەڵی بە گەندەڵییەكی وەكخۆی دژایەتی ناكرێت.…
Total
0
Share