ڕێژەی بێكاری لە عێراق زیاتر بەرزبووەوە

ڕێژەی بێكاری لە عێراق زیاتر بەرزبووەتەوە و بەپێی ڕووپێوییەكی وەزارتی پلاندانانی عێراق ڕێژەكە بۆ 16.5% بەرزبووەتەوە.

خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بە پێی ڕووپێوییەک كە ناوەندی ئاماری وەزارەتەكەی بەھەماھەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە ڕێژەی بێكاریی بۆ 16.5% بەرزبووەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، پێویستیان بە ڕووپێوییەک هەبووە بۆ زانینی واقعی بازاڕی کار لە پێناو دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بێکاری.

ڕوونیشیكردەوە، بە پێی ڕووپێوییەکە، کەسانی تەمەن 15 ساڵ 64%ی کۆی دانیشتوان پێکدەھێنن، کە 50% یان نێر و 50% یان مێن.

ھەروەھا توێژی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵان21% و تەمەن 24 ساڵ بۆ سەرەوەش 43% دانیشتوان پێکدەھێنن.

دەربارەی ئەنجامدانی سەرژمێریش وەزیری پلاندانی عێراق جەختی كردووەتەوە، بەھۆی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بکرێت.

بابەتی پێشتر

قەتەر بۆ مۆندیال تەکنۆلۆژیای "دکتۆر کۆڵد" بەکار دەخات

بابەتی دواتر

پەتایەك بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share