چیرۆكەكە كۆتایی هات.. لیڤاندۆڤسكی بۆ بەرشلۆنە

دواجار ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاریدا دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی ببێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بكات.

ئیدارەی بایرن ئەو گرێبەستەی بەدەستگەیشتووە كە لە داواكارییەكانی خۆیەوە نزیكن.

چوارەم گرێبەستی بەرشلۆنە بۆ بایرن 45 ملیۆن یۆرۆی كاش و 5 ملیۆن یۆرۆی گۆڕانكاری بوو.

ئەوەش دواجار ئیدارەی بایرنی ناچار كرد ڕازی بن و دەستبەرداری لیڤا ببن.

لیڤا ئەمڕۆ پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی بایرنەوە كردووە بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لە هاوڕێكانی بكات.

گرێبەستەكە بۆ سێ وەرزە و لەگەڵ ئەگەری نوێ كردنەوە بۆ وەرزێكیتر.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

كازمی: عێراق لە هیچ جەمسەرێكدا نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share