پزیشکێک گەورەترین کێشەی بەرشلۆنە بۆ چاڤی چارەسەردەکات

پێکانی یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، لەئێستادا 10 یاریزانی ئەو یانەیە تووشی پێکان بوون و لەسەر تەختی چارەسەرکردن چارەسەریان پێدەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، چاڤی هێرناندێز لە دەستپێکی کارەکەیدا هەوڵدەدات کێشەی پێکانەکان چارەسەربکات، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەی لەبارەی یاریزانان و ستافی پزیشکیی یانە کەتەلۆنییەکەی کردووە.

چاڤی پێیوایە ستافی پزیشکیی بارسا پێویستی بە شارەزایەکی تایبەتی بواری پێکانەکانە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای گەڕادنەوەی دکتۆر پرونا-ی کردووە، کە لە پۆستی ڕاوێژکاریی پزیشکیدا بووە تاوەکو 2020، لە مانگی شوباتی 2021 و دوای 25 ساڵ کارکردن لە بارسا ڕوویکردووەتە یانەی شارقە لە ئیمارات.

دکتۆر پرونا لەپێشوودا کاری لەگەڵ چەندین ئەفسانەی یانەکە کردووە، بە مێسی و چاڤی و ئینێستاشەوە، ماستەری لە زانکۆی بەرشلۆنە سەبارەت بە پێکانی ماسولکەیی و بەستەرەکان بەدەستهێناوە، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستی بۆماوەیی و پێکانە وەرزشییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاوه‌ڕواننه‌کراو.. هێشتا کێشه‌ی په‌ناڵتییه‌که‌ی کلاسیکۆ کۆتایی نه‌هاتووه‌

تاوه‌کو ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا به‌رده‌وامن له‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و باسوخواسی ئه‌و په‌ناڵتییه‌ی له‌ تایمی دووه‌می یاری کلاسیکۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی…
Total
0
Share