“ئەگەر گواردیۆلا دەرفەتی هەبێت 11 ئینێستا بەکاردەخات”

ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، فیلیپ لام ئاماژە بە گەورەیی و کارامەیی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەکات و دەڵێت، “ئەگەر دەرفەتی پێبدەن 11 یاریزانی هاوشێوەی ئینێستا لەناو یاریگا بەکاردەخات”.

فیلیپ لام، ئەفسانە و بەرگریکاری پێشووی بایرن کە چەندین ساڵ لەگەڵ گواردیۆلا کاریکردووە، لە ستونێکدا بۆ ڕۆژنامەی “گاردیان”ی نوسیوە، “ئەگەر سەردەمی گواردیۆلا لە بەرشلۆنە وەک بنەمای کاری ڕاهێنەرەکە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێت بە باشترین شێوە لە یانەکانی دیکە توانیویەتی بەپێی بارودۆخە جیاوازەکان خۆی بگونجێنێت، بەرشلۆنە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی ناوازوبوو، دەیانتوانی هەر یارییەک لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاییبکەنەوە، هەمان ئەو تیمە نازناوەکانی چامپیۆنزلیگی 2009 و 2011ی بەدەستهێنا، ڕکابەرانیان دەخنکاند ئەگەرچی لەوپەڕی هێز و توانای خۆیدا بووایە، ئەم شێوازە بۆ هەر یانەیەک گونجاوبوو، بەو مەرجەی هەڵگری فەلسەفەی تۆپی پێی هەمەجۆری یوهان کرۆیف بێت”.

لام نوسیویەتی، ” گواردیۆلا پێی وایە بەردەوامیپێدەری بیرۆکەکانی کرۆیفە، هیوادەخوازێت، یاخود ئەگەر دەرفەتی پێبدەن 11 یاریزان بەهەمان خەسڵەتەکانی ئینێستا لە پێکهاتەکانیدا بەکاردەخات، گواردیۆلا لەگەڵ بارودۆخەکاندا خۆی گونجاندووە و سازشی لە بیرۆکەکانی کردووە، بۆنمونە لە بایرن لە باڵەکانەوە یاری بە ڕۆبن و ڕیبێری دەکرد بەرەو قوڵایی ناوچەکانی ڕکابەران”.

یاریزانە دێرینەکەی ئەڵمانیا لە بەشێکی تری ستونەکەیدا نوسیویەتی، ” لە خولی ئینگلیزی کە چەندین یانە ڕکابەریی ئێسکشکێن دەکەن، گواردیۆلا نەیتوانیوە هەمان ئەوەی لە بارسا و بایرن کردوویەتی دووبارەی بکاتەوە، ئێستا لە سیتی شێوازی یاریکردنی گۆڕیوە و خۆی گونجاندووە، گرنگی بە لایەنە بەرگرییەکانداوە، پشتی بە بەرگریکارە بەهێزەکان و ئەوانە بەستووە کە لەگەڵ تۆپە بەرزەکاندا دەتوانن مامەڵە بکەن، هەندێجار دەرفەت دەداتە ڕکابەران تۆپ لەنێو پێیەکانیاندا بێت و دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بەرگری دەکەن، گواردیۆلا داهێنەرە، تەنانەت جیروم بواتینگ باسی لەوە کردووە کە لە بایرن شتی نوێی فێرکردووە، ئێمە وەک یاریزانانی پێشووی بایرن زۆری لێوەفێربووین”.

لەکۆتاییدا لام نوسیویەتی، گواردیۆلا داهێنەری تیکی تاکایە و ئەم پلانە تەنها گواستنەوەی تۆپ نییە، بەڵکو ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە لەوە تێگەیشتووە تۆمارکردنی گۆڵ بە شێوازی لێدانەکان و سەر و چەندین جۆریتر تاموچێژی تایبەتییان هەیە، لە ئێستادا سیتی بە شێوازێکی نوێ یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆما چوار ئاڵنگاری چاوەڕێی مۆرینیۆ دەکەن

بابەتی دواتر

پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا: وەبەرهێنەرانی دراوە ئەلیكترۆنییەكان سەرجەم پارەكانیان لەدەستدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share