بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بۆ زستانی ئەمساڵ هەموو خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی سپی پێدەدرێت و هۆشداری دەدرێت لە گرانبوونی نرخی نەوتی سپی لەسەر هاوڵاتییان ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی پێویست نەوتی سپی دابیننەكات و بەوەش نرخەكەی گراندەبێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە نووسراو بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كراوە بە مەبەستی دابینكردنی بڕی پێویست نەوتی سپی تاوەكو زستانی ئەمساڵ هەموو خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی سپی پێبدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەتی عێراق ئەو بڕەی دەكەوێتە ئەستۆی دابینیدەكات، بەڵام پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕێكی زیاتر نەوتی سپی دابینبكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەگەر بڕی پێویست نەوتی سپی دابیننەكرێت لە مانگی 9ی ئەمساڵەوە نەوتی سپی لەسەر هاوڵاتییان هاوشێوەی بەنزین نرخەكەی گراندەكرێت و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بۆ ئەو مەبەستە داوا لە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەكات بڕی پێویست نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینبكرێت