دیبالا چاوەڕوانە و مۆرینیۆشی خستووەتە چاوەڕوانییەوە

داهاتووی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ناڕوونە، سێ یانەی گەورە خواستیان لەسەریەتی و ناتوانن گرێبەستەکەی واژۆ بکەن.

دیبالای تەمەن 28 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یوڤانتۆس کۆتاییهاتووە و لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانییەوە بکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە، کە یانەکانی ناپۆلی و ڕۆما خواستیان لەسەر یاریزانەکە نیشانداوە، ڕۆما چاوەڕوانی فرۆشتنی زانیۆلۆ دەکات و ناپۆلی-یش ئامادەبووە شەش ملیۆن یورۆی مووچەکەی بۆ تەرخان بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، دیبالا گرنگی بە ئۆفەرەکانی ناپۆلی نادات و ڕۆمای بە هەڵواسراوی هێشتووەتەوە، چونکە حەزی لە یاریکردنە بۆ ئینتەر میلان، ئەو یانەیەش داهاتی تەواوی بەردەست نییە و چاوەڕوانی فرۆشتنی دزیکۆ و ئەلێکسیز سانچێزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share