“گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” جێگەی کرووس و مۆدریچ دەگرێتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە ساڵێکە چاودێری جود بیلینگهامی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکەن.

ڕۆژنامەی مارکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە چاوەڕوان دەکرێت تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ لە ساڵانی داهاتوودا بە هەمان ئاستەوە بەردەوام نەبن، بەم هۆیەشەوە یاریزانەکان خۆیان گڵۆپی سەوز بۆ ئیدارەی ڕیاڵ دادەگیرسێنن جێگرەوەکانیان دابین بکات.

جود بیلینگهام، ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ماوەی ساڵێکە لەلایەن نوێنەرانی مێرەنگییەوە چاودێری دەکرێت، یاریزانەکەش تەنها بۆ وەرزێک گرێبەستی نوێ کردووەتەوە.

ڕیاڵ خاوەنی چوامینی و کاماڤینگا و کاسیمێرۆ و ڤاڵڤێردی-یە، بەڵام لە داهاتوودا پێویستیان بە ناوەندکاری داهێنەری وەک بیلینگهام دەبێت، بەو هۆیەشەوە لە مێرکاتۆی 2023 دەبێتە یەکەمین داواکراوی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن: ئیسرائیل بە تەنها نییە و پشتی تێناكەین

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس نایەتە جێی دێمبلی

یانەى بەرشلۆنە بەنیاز نییە بۆ جێگەى دێمبلی هیچ یاریزانێک بکڕێت. بە پێی ڕاگەیاندنەکان، چاڤی ڕاهێنەر سەرباری ڕۆیشتنی دێمبلی،…
Total
0
Share