دەیڤیز: لە دوو یاریزانەوە زۆر فێربووم

ئالفۆنس دەیڤیز، باشترین بەرگریکاری باڵی چەپی جیهان

ئەستێرەی کەنەدی یانەی بایرن میونشن، ئالفۆنس دەیڤیز دوو ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بە نمونە و مامۆستا لە ژیانی وەرزشییدا وەسفدەکات.

دەیڤیز لە کۆتا هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەباشترین بەرگریکاری باڵی چەپ هەڵبژێردرا، لەم بارەیەوە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئەنجامداوە و دەڵێت، ” بێگومان هەڵبژاردنم وەک یەکێک لە باشترین یاریزانانی جیهان واتایەکی زۆری هەیە، بەبۆچوونی خۆم هێشتا لە توانامدایە هەندێک لە خەسلەتەکانم بەرەو باشتر بگۆڕم”.

دەیڤیز لەبارەی باشترین بەرگریکاری باڵی چەپی جیهان دەڵێت، ” چەندین یاریزانی بەرگری باڵی چەپ لە جیهاندا بوونیان هەیە و لە هەندێک ڕووەوە لە من باشترن، هەڵبژاردنی من وەک باشترین لە پێگەکەمدا باوەڕپێنەکراوە”.

ئالفۆنس دەیڤیز لەلایەن فیفاوە بە باشترین بەرگریکاری باڵی چەپی جیهان دەستنیشانکرا

“هەورە بروسکەکەی بایرن” لە وەڵامی پرسیارێکدا هەردوو یاریزانی ئەزمووندار، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و مانوێل نۆیەر بە نمونە ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، ” لە لیڤا و نۆیەرەوە زۆر فێربووم، لیڤاندۆڤیسکی باشترین یاریزانە و تواناکانی سەرسوڕهێنەرن، زۆر گرنگە لێیەوە فێردەبم و دواتر فیدباکم پێدەدات، مانوێل نۆیەریش گۆڵپارێزێکی ناوازەیە، ناتوانیت خاڵێکی لاوازی تیادا بدۆزیتەوە، سەرنج لە هەموو شتێکیان دەدەم و لێیانەوە فێردەبم”.

دەیڤیز لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 60 یاری کردووە و چوار گۆڵی تۆمارکردووە  و10 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ شوێنگرەوەی ندۆمبێلی لە بوندس لیگا دۆزیوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share