سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ڕێكارە ئیدارییەكانی پێكهێنانی لیوای 20 كۆتایی پێهاتووە و تەنها ڕێكارە داراییەكانیان ماوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا لە دیداریان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ڕاسپارد كە هەماهەنگی تەواوبكات بۆ خێراكردنی ئەو ڕێكارە دارایی و كارگێڕیانەی لیوای 20ی پیادە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی ئاماری پێشمەرگەكان ڕێكخراوە و كاروبارە كارگێڕییەكان بەرەو كۆتایی چووە و تەنها كاروبارە داراییەكانیان ماوە كە وا بڕیارە بەم نزیكانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.
ئاشكرایكرد، كە پێكهێنانی لیوای 20ی پیادە سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی متمانەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا و ئەم هەنگاوە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی لە ئایندەدا كاری هاوبەشی لەم جۆرە لەنێوان هەردوولادا زیاتر بكرێن و چەند لیوایەكی دیكەی هاوشێوە كاری لەسەر بكرێت.