ڕوونی بۆ سوارێز: بۆ ئێمە گونجاو نیت

ڕاهێنەری نوێی یانەی “دی سی یونایتد”ی ئەمریکی، واین ڕوونی دەرگا بەڕووی لویس سوارێزی ئۆرۆگواییدا داخست.

دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری یانەی “دی سی یونایتد” لە خولی یانە پرۆفیشناڵەکانی ئەمریکا، واین ڕوونی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “زۆر ڕێزی سوارێز دەگرم، یاریزانێکی ناوازەیە، بەڵام من پێویستم بە یاریزانی تینوو بۆ دەستکەوت نییە، بۆ ئێمە گونجاو نییە، بەڵکو پێویستم بەو یاریزانانەیە کە کەسایەتییان دیاریکراوە و حەزیان بە یاریکردن هەیە لێرە و دەیانەوێت زیاتر پێشکەش بکەن، یاریزانێک بتوانێت بەردەوام یاری بکات و هەموو ڕاهێنانەکان ئامادە ببێت.”

هەروەها دەڵێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستەکانمان ئاشکرا دەکەین، ئێستا کار لەسەر دۆسیەی یاریزانە داواکراوەکان دەکەین.”

سەرچاوەکانی ئەوروپا و ئەمریکا پێیان وا بوو، لویس سوارێز ڕوو دەکاتە خولی ئەمریکا و پەیوەندی بە “دی سی یونایتد”ەوە دەکات، بەڵام وا دیارە واین ڕوونی ئەو دەرگایەی بەڕوویدا داخستووە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی لە لیوای 20ـن

بابەتی دواتر

وشكەساڵی هەڕەشە لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی باشووری عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share