ئەنجومەنی وەزیران ماوەی پێدانەوەی ژمارەیەك قەرزی دیكەی درێژكردەوە 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی ژمارەیەك قەرزی دیكە بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوە دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.

بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەن:

1 داشكاندنی ڕێژەی 15% لەو پێشینانەی حكومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرِۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

2 داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا 90 ڕۆژی كار لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بطەڕێننەوە.

3 بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الضمان الإجتماعي) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الضمان الإجتماعي)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە.

4 لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و ڕەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و ڕەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی 1ی سەرەوە.

5 بڕگەگەكانی سەرەوە خودی باج و ڕەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە ڕەسم و باج ڕێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 2ی ساڵی2020  ڕێكخراوە.

6  پێدانی دەسەڵات بە وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی (تقسیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و ڕەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی 1ی سەرەوە.

بابەتی پێشتر

"لێدانی دڵ" لە بۆشایی ئاسمان.. لەرەلەرێکی نادیار زانایان سەرقاڵدەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا زۆربووە دەمامك ببەستن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share