تا ئێستا حزبە کوردییەکان هیچ هاوپەیمانییەکیان بە فەرمی نەداوەتە کۆمسیۆن

سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو ڕۆژ ماوە بۆ پێشکەشکردنی هاوپەیمانی و ناوی کاندیدی بازنەکان، بەڵام تا ئێستا لایەنەکانی هەرێم هیچ هاوپەیمانێتییەکیان بە فەری ڕانەگەیاندووە.

لەم سیستمەی هەڵبژاردندا ئەرکی حزبەکان قورس دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی بازنەکان، چونکە هەر بازنەیەک بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دەکرێت چەند کاندیدێکی هەبێت و حزبەکان دەبێت وردبن لە هەڵبژاردنی کاندیدەکانیان، تا بتوانن زۆرینەی دەنگی بازنەکان بە دەستبهێنن.

تەنها دوو ڕۆژ مۆڵەت ماوە لەو وادەیەی کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داویەتییە حزبەکان بۆ ڕادەستکردنی هاوپەیمانی و ناوی کاندیدەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوپەیمانێتییەک لەلایەن حزبەکانەوە ڕانەگەندراوە و بەشێک لە لایەنەکانیش یەکلایی بونەتەوە.

لایەنە نزیکەکانی هەرێم بۆ هاوپەیمانی کێن؟

هاوڵاتییانی هەرێم و دەنگدەران چاوەڕوانن حزبەکانی هەرێم خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی و بەپێی زانیارییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلایی بۆتەوە کە ناچێتە هاوپەیمانییەوە لەگەڵ لایەنێکی دیکە و سەربەخۆ ناوی کاندیدانی بۆ بازنەکان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکات.

پارێزگای سلێمانی بەهۆی فرەڕەنگی و بوونی حزبەکانەوە، ڕەنگە پێویستی بە هاوپەیمانییەک هەبێت، بەتایبەت لە نێوان یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا، گفتوگۆش لەسەر ئەم هاوپەیمانێتییە سەبارەت بە کاندید و بازنەکان کراوە.

بزووتنەوەی گۆڕان نایشارێتەوە کە گفوگۆی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە سەبارەت بە کاندید و بازنەکان و زیاتر لە یەکێتی نزیکە بۆ هاوپەیمانی تا پارتی.

لەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییەی عێراقدا کە دەتوانرێت پێی بوترێت “نیمچە فرە بازنەیی” کە دەنگی بازنەکان بە زۆرینەی دەنگی نەگوێزەرەوە یەکلایی دەکرێتەوە حزبەکان دەیانەوێت وردبن لە هەڵبژاردن و کاندیدەکانیان، چونکە بە هۆی سیستمی ” زۆرینەی دەنگی نەگوێزەرەوە” کاندیدێک دەتوانێت زۆرینەی دەنگی بازنەکەی بە دەستبهێنێت و سەربکەوێت، لە کاتێکدا ئەو کاندیدەشی کە دەنگی پێویست ناهێنێت، ناتوانێت بە هاوکاری دەنگی هاوڕێ کاندیدەکەی دەربچێت.

بابەتی پێشتر

پاپای ڤاتیکان سوپاسنامەیەک بۆ قوباد تاڵەبانی دەنێرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) غەڕناتە لالیگای هەژاند و ڕێگەینەدا بەرشلۆنە بگات بە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share