منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ ماستەری لە فیزیادا بەدەستهێنا

لۆران سیمۆنز منداڵێكی بەلجیكی – هۆڵەندییە، لە ماوەی كەمتر لە یەك ساڵدا بڕوانامەی ماستەری لە فیزیادا بەدەستهێنا.

پێشتر و لە ساڵی 2019دا، لۆران كە ئەو كات تازە تەمەنی دەبووە نۆ ساڵ، بڕوانامەی دیبلۆمی لە ئەندازیاریی كارەبادا لە زانكۆی ئەیندهۆڤن بۆ تەكنەلۆجیا بەدەستهێنابوو، دواتر و لە ساڵی 2021دا لۆران سیمۆنز لە تەمەنی 11 ساڵیدا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە فیزیادا بە كۆنمرەی 85% پێبەخشرا.

كاروانی سەركەوتنە ئەكادیمی و زانستییەكانی منداڵە دایك هۆڵەندی و باوك بەلجیكییەكە بەردەوامبوو، ئەمساڵ لە تەمەنی 12 ساڵیدا لۆران ماستەری بە پلەی نایاب لە فیزیادا لە زانكۆی ئەنتوێرب بەدەستهێنا و خوێندنی قۆناغی ماستەری بە یەك ساڵ تەواوكرد.

لۆران لە تاقیكردنەوەی تێكڕای زیرەكیدا 145 نمرەی بەدەستهێناوە و ڕێژەی زیرەكییەكەی هێندە بەرزە، كە دەتوانێت پلە زانستییەكان بە خێرایی ببڕێت.

لۆران سیمۆنز قۆناغی خوێندنی قوتابخانەی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا تەواوكردووە، پاشان ڕووی لە خوێندنی ئەندازیاریی كارەبا كردووە و دواتر خولیای خوێندنی فیزیای هەبووە.

بابەتی پێشتر

یەكەمجارە لە 20 ساڵدا.. یۆرۆ بۆ خوار دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

كازم ساهر دەڵێت "دڵتەنگم" و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریندایزەر دێتەوە

زنجیرە کارتۆنی گریندایزەر دوای 46 ساڵ لە ڕاگرتنی دەستپێدەکرێتەوە. کۆمپانیای “مانگا” بۆ بەرهەمهێنانی هونەری، بە هاوکاریی کۆمپانیای “داینامیک…
Total
0
Share