9 هۆکار کە وادەکەن خەڵک حەزیان لە هاوڕێیەتیت نەبێت

ماڵپەڕی “a conscious rethink” بابەتێکی لەژێر ناوی “بۆچی خەڵکی حەزیان لێم نییە؟ – 9 هۆکار کە وادەکەن خەڵکی حەزیان لە هاوڕێیەتیت نەبێت” بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “دەنگێکی کز لە ناو سەرتدا ئەو پرسیارەت لێ دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا سروشتی مرۆڤ وایە کە بۆ هەمیشە حەزت لێ ناکات”.

ماڵپەڕی ناوبراو بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی دەروونناسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە مرۆڤەکان لە زۆر شتدا لەیەکدی جیاوازن و ئەوە شتێکی ڕاچڵکێنەر نییە کە هەندێک مرۆڤ حەز لە یەکدی نەکەن یان نەیانەوێت ببن بە هاوڕێی یەکدی، بەڵام ڕەنگە هەندێک هۆکار و سنوور هەبن کە وا دەکەن مرۆڤەکان حەزیان لە یەکدی نەبێت.

9 هۆکار کە وادەکەن هەندێک خەڵک حەزیان لێت نەبێت

ئەو هۆکارانە چین کە وا دەکەن کەمتر لە کەسانی دیکە دیار بیت؟ بۆچی لە هەندێک لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا وا دەردەکەوێت کە هاوڕێت نییە؟ بۆچی هەست دەکەیت بەدەست پەراوێزخستنەوە ئازار دەچێژیت؟ با تەماشای هەندێک هۆکاری شیاو بکەین.

1. زۆر قسەکردن
2. حەزکردن لە خۆفشکردنەوە
3. خۆلادان لە سەرزەنشت و خۆبەهەڵەنەزانین
4. سووکایەتیپێکردن و هەڕەشەکردن لە خەڵک
5. گوێنەدان بە پاکوخاوێنی و بۆنی لەش
6. زۆر گلەیی و گازندەکردن
7. قسەوقسەڵۆک و زەمکردن
8. بەبەردەوامی ڕەخنەگرتن
9. دواکەوتن لە وادەی دیاریکراو

بابەتی پێشتر

توێژینەوە: کەسی ئاسایی ڕۆژانە زیاتر لە 6000 بیرۆکەی لە مێشکدایە

بابەتی دواتر

پێنج بەتەمەنترین بنەماڵەی فەرمانڕەوا لە مێژووی ئیسلامی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share