یەكەمجارە لە 20 ساڵدا.. یۆرۆ بۆ خوار دۆلار دابەزی

پاش هاوتا بوونی نرخەكانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی یۆرۆ بۆ خوار دۆلار دابەزی بەهۆی ئەگەرەكانی پەیوەندیدار بە ئابوریی ئەوروپا و ئەگەری بڕینی تەواوەتیی غازی ڕوسیا.

لە كاتژمێر (12:45 بە كاتی گرێنچ) یۆرۆ بە 0.9998 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش ڕووداوێكی بێ پێشینەیە لە سەرەتای مامەڵەكردن بە دراوە ئەوروپییەكەوە، بەر لەوەی لەوكاتەوە ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات. ئەمەش دوای ئەوەی ژمارە فەرمییەكان بەرزبوونەوەی هەڵاوسانیان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیشاندا، كە بووەهۆی زیادبوونی پێشبینییەكان لەبارەی گرتنەبەری سیاسەتی نەختینەی توندتر لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە.

هەروەك هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری وەستاندنی تەواوەتی هەناردەی غازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا، دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی ڕابردوو حكومەتی فەرەنسا ئاماژەی بەو ئەگەرە كرد.

جاین فولی شیكار لە كۆمپانیای ڕابۆبنك بۆ خزمەتگوزارییە داراییەكان دەپرسێت، دۆخی دژواری یۆرۆ تا چ ئاستێك دەڕوات؟ بە وتەی ئەو وەڵامەكەی ئەوەیە كە دەوەستێتەسەر خواستی ڕوسیا لەبارەی درێژەكێشانی جەنگی ئابوری لەگەڵ ئەوروپا.

بەهۆی گەشەی لاواز لە ناوچەی یۆرۆدا، بانكی ناوەندیی ئەوروپا دەتوانێت ڕێژەی سوود زیادبكات، بەڵام بە دژواری، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان كە لە حوزەیراندا گەیشتە 5.8% لە فەرەنسا و 7.6% لە ئەڵمانیا.

دراوە ئەوروپییەكە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 12%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ورده‌كاریی حساباتی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌ زاری وته‌بێژی كازمییه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له‌ داهاتی…
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
Total
0
Share